پرۆژەیاسای پارەداركردنی خەرجییەكانی هەڵبژاردن ڕەوانەی پەرلەمان كرا

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی كانونی یەكەم كۆبووەوە، گفتوگۆكانی تایبەت بە پرۆژەیاسای پارەداركردنی خەرجییەكانی هەڵبژاردن تەواوكرد.

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی پێشوەختە، لە شەشی حوزەیرانی داهاتوودا ئەنجامبدرێت، ماوەیەكە پرسی دابینكردنی بودجە بۆ تێچووەكانی هەڵبژاردنەكە، مشتومڕی لەنێوان حكومەت و بەشێك لە فراكسیۆنەكانی پەرلەماندا دروستكردبوو.

لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی لیژنەی داراییدا، ئەو پرسە قۆناغێك برایەپێش و لیژنەی دارایی ڕەزامەندی لەسەر پرۆژەیاساكە دەربڕی. لیژنەكە بڕیاریدا تێچووی خەرجییەكانی هەڵبژاردن كە بڕەكەی 133 ملیارە دینارە، لە باڵانسی نەختینەیی ساڵی 2019 دابینبكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش پرۆژەیاسای پارەداركردنی خەرجییەكانی هەڵبژاردنی ڕەوانەی پەرلەمان كرد.

لیژنەی دارایی پەرلەمان بڕیاریشیدا بڕی پارەی پێویست بۆ تێچووی خەرجییەكانی هەڵبژاردن بخرێتەسەر هەژماری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، دوای ئەوەی پرۆژەیاساكە لە پەرلەمان پەسەند دەكرێت.

بابەتی پێشتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: بژێویی هاوڵاتیان و ئابوریی هەرێم له‌به‌رده‌م كاره‌ساتی زۆر گه‌وره‌دان‌

بابەتی دواتر

وەفدی باڵای حکومەتی هەرێم سەردانی پەرلەمانی عێراقی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share