بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، گروپێکی سێ کەسی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەریان داستگیرکردووە و کە بیانی بوون و ژنیشیان تێدابووە.
بەپێی راگەیەندراوی ئاسایشی راپەڕین، لە دوو چالاکیی جیاوازدا گروپێکی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە، هەروەها تۆمەتبارێکی دیکە کە لە هەولێرەوە چووتە راپەڕین بە پێنج هەزار دەنک حەبی تارامادۆڵەوە دەستگیرکراوە.
ئاسایشی راپەڕین دەڵێت، “گروپێكى (3) كه‌سى بیانى له هه‌ردوو ره‌گه‌زى نێر و مێ، كه خه‌ڵكى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانن له به‌كارهێنه‌ر و بازرگانى مادده‌ى هۆشبه‌ر له سنورى ناحیه‌ى سه‌ركه‌پكان و قه‌زاى رانیه ده‌ستگیرکران”.
ئاماژە بەوەکراوە، دواى پشكنینى شوێنى نیشته‌جێبوونی گومانلێكراوان مادده‌ى هۆشبه‌ر له جۆرى کریستاڵ و چه‌كێكى كڵاشینكۆفیان ده‌ست بهسهرداگرتووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، “لە چالاکی دووەمدا، بەشی ماددە ھۆشبەرەکان بەپێی زانیاری پێشوەخت لەسەر گومان لێکراوێک کە لە ھەولێرەوە ھاتبوو، نزیکەی « ٥٠٠٠» دەنک حەبی تڕامادۆڵ و بڕێک ماددەی ھۆشبەری تر لەجۆری ھێرۆین پێبووە کە لەناو تایەیەکی سپێردا شاردبۆوە و خێزان و منا‌ڵیشی لەگەڵ بووە،
راشیگەیاندووە، بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 26 لە یاسای رووبەڕووبوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان گومان لێکراوەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەیان بەردەوامە.