ئیتاڵیا دەستبەسەر كەشتییەكی رزگاركردنی كۆچبەراندا دەگرێت

ئێشكگری كەناراوەكانی ئیتاڵیا دەستی بەسەر كەشتیی ئەڵمانی “لویز میشیل”ی تایبەت بە رزگاركردنی كۆچبەراندا گرت.

كەشتییەكە لەلایەن بانكسی-ی هونەرمەندی بەریتانییەوە پاڵپشتی دەكرێت.

كەشتییەكە نزیكەی 180 كۆچبەری گەیاندبووە كەناراوەكانی ئیتاڵیا، پاش چوار ئەركی رزگاركردن لە دەریای سپیی ناوەڕاستدا.

بەپێی ئێشكگری كەناراوەكانی ئیتاڵیا تیمی كەشتییەكە پێشێلی یاسایەكی نوێیان كردووە كە حكومەتی راستڕەو لە ئیتاڵیا كاریپێدەكات.

بەپێی یاساكە، پاش یەكەم ئەركی رزگاركردن، پێویستە كەشتییەكە بەپەلە روو لە بەندەری دیاریكراو بكات و راستەوخۆ نەگەڕێتەوە بۆ دەریا بۆ ئەركی رزگاركردنی دیكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێکی عێراقی بەهۆی وەرنەگرتنی مافی پەنابەری بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر خوێندکارێکی بەریتانی

ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراون و بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخات گەنجێکی عێراقی بە چەقۆ لە خوێندکارێکی زانکۆ دەدات…
Total
0
Share