دیندار زێباری راپۆرتەكەی ئەمریكا بە “فشەكەر” ناودەبات

دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان، راپۆرتی ئەمریكا لەبارەی رەوشی ئازادیی هەرێمی كوردستانەوە بە “فشەكەر” ناودەبات.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر كە بۆ وەڵامدانەوەی راپۆرتەكەی ئەمریكا لەبارەی رەوشی ئازادی لە هەرێمی كوردستان بۆی رێكخرابوو، دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان، راپۆرتەكەی ئەمریكای بە “فشەكەر” ناوزەدكرد و وتی، “ئەو راپۆرتانە چ فشەكەرن!”.

هەر لەو كۆنگرەیەدا رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند، “لە پاراستنی مافی مرۆڤ و پێشخستنیدا، هەرێمێكی سەركەوتووین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بەنداوەكان: باران كەمتر باریووە، بەڵام ئاستی ئاوی بەنداوەكان لە ساڵی رابردوو باشترە

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەی تائێستا باران كەمتر باریووە، بەڵام ئاستی ئاوی بەنداوەكان لە ساڵی رابردوو باشترە.…
زیاتر ببینە

لەکاتی ناردنی هەناری هەڵەبجە بۆ ئەوروپا تورکیا کێشەی لەگەڵ ناوە کوردییەکاندا هەیە

بەڕێوبەری کۆمپانیای هەناری کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کاتێک دەیانەوێت بەناوی کوردییەوە هەنار هەناردەی ئەوروپا بکەن، تورکیا کێشەی لەگەڵ ناوە کوردییەکاندا…
Total
0
Share