سۆران عومەر: گرێبەستی 50 ساڵەی نێوان حکومەتی هەرێم و تورکیا هەڵدەوەشێتەوە

سۆران عومەر رایگەیاند، بە بڕیارەی دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس كۆتایی بەگربەستی 50 ساڵەی هەرێم و تورکیا هێنرا.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “بە بڕیارەی دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس كۆتایی بەگربەستی 50 ساڵەی هەرێم و تورکیا هێنرا، ئەو گرێبەستەی کە نەوتی پێڕەوانەی بەندەری جیهان دەکرا و بابەتی ئەمنی تێدابوو”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەو گرێبەستە نە پەرلەمانی کوردستان ونە عێراقیش ئاگاداری ناوەڕۆکەکەی نەبوون، لەدەسەڵاتی هەرێمێش نەبووە گرێبەستێکی وەها لەگەڵ دەوڵەتێک ئەنجام بدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share