بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، سێ محاویلە و تۆڕی كارەبا بۆ كەرتەكانی 58 و 59 ی گەڕەكی قڕگە دابینكراوە داوا لە هاوڵاتییان دەكرێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبا بكەن بۆ وەرگرتنی پێوەر.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سێ محاویلە و تۆڕی كارەبا بۆ كەرتەكانی 58 و 59 ی گەڕەكی قڕگە دابینكراوە داوا لە هاوڵاتییان دەكەین لە ماوەی 15 رۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی رۆژهەڵات بكەن بۆ وەرگرتنی پێوەر.
لە راگەیەندراوەگەدا هاتووە، هەر كەسێك لەو ماوەیەدا سەردان نەكات بەپێچەوانەوە كارەباكانیان دەبڕدرێت.