رووداوێكی هاتوچۆ برینداربوونی شەش كەسی لێكەوتەوە

لەسەر رێگای سەرەكیی هەولێر- كەركوك لە نزیك (دۆڵەبەكرە) ئۆتۆمبێلێكی جۆری مۆستانگ كە لە هەولێرەوە بە ئاراستەی كەركوك دەچوو بەهۆی تیژڕەوی و تەڕبوونی شەقامەكەوە كۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی كێشا بە ئۆتۆمبێلێكی دیكەدا و هەردوو دوو شۆفێر و چوار سەرنشين بە سەختی برینداربوون.

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، كاتژمێر2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەسەر رێگای سەرەكیی هەولێر- كەركوك، لە نزیك (دۆڵەبەكرە)،مۆستانگێك كەلە هەولێر بە ئاراستەی كەركوك دەچوو، بەهۆی تیژڕەویی و تەڕبوونی شەقامەكەوە، كۆنترۆڵی لەدەستدا و كەوتە سایدی بەرامبەر كە بەرەو هەولێر و لە ئەنجامدا كێشا بە لانسەرێكی تایبەت.

وتیشی، بە داخەوە لە دەرەنجامی رووداوەكە هەردوو شوفێرەكە و چوار سەرنشين بە سەختی برینداربوون و زیانی ماددیی بە هەردوو ئۆتۆمبێلەكە گەیاند.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی هەڵبژاردنی دیاریکرد

بابەتی دواتر

عێراق بڕی نەوتی فرۆشراو و داهاتەكەی بۆ مانگی شوبات بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share