پێشەوا هەورامانی: لەگەڵ گەیشتنی پارە مووچەی مانگی حەوت دابەشدەکرێت

پێشەوا هەورامانی رایگەیاند، لەگەڵ گەیشتنی پارە مووچەی مانگی حەوت دابەشدەکرێت و لیستی مووچەی مانگی هەشتیش رەوانەی بەغداد دەکەن.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، توانای بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 234 هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە، لە رێککەوتنی سێ قۆڵی هەرێم و بەغداد و کۆمپانیاکاندا تەنها چەند کۆمپانیایەکی کەم رەزامەند نەبوون، کە ئەوانیش کاریگەرییان لەسەر رێککەوتنەکە نابێت.

ئاشکراشیکرد، تەنها چەند رێککارێکی تەکنیکی ماون و دەتوانین بڵێین لە 48 کاتژمێری داهاتوودا لەرێگای سۆمۆوە هەناردەی نەوت دەستپێدەکات.

سەبارەت بە مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت پێشەوا هەورامانی جەختیکردەوە، لەگەڵ گەیشتنی پارە، مووچەی مانگی حەوت دابەشدەکەین و لیستی مووچەی مانگی هەشتیش رەوانەی بەغداد دەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر روونکردنەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی موقەدەمێکی پێشمەرگە دەدات

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو ئەفسەرەی هێزەکانی پێشمەرگە دوێنێ یەکشەممە گیانیلەدەستدا، رووداوی هاتوچۆ هۆکارەکەی بووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share