ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان

پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداریەک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات سەبارەی بە هاتنە ناوەوەی منداڵی تازە لەدایکبووی عێراقی بۆ وڵاتەکە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، لەرێگای چەند ڕێکارێکی یاسایی و لە رێگای بەڵگەنامەی فەرمییەوە رێگا بە هاتنە ناوەوەی منداڵی تازە لەدایکبوو لە دەرەوە بۆ عێراق دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، رێگا بە منداڵی تازە لە دایک بووی عێراقی دەدرێت لە فڕۆکەخانەکانەوە بێتە ناو خاکی عێراقەوە، بەو مەرجەی هەڵگری بەڵگەنامەیەکی رەسمی عێراقی بێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی رێکارەکان پێویستە بەڵگەنامەیەکی رەسمی عێراقیی تایبەت بە منداڵەکە بەردەستبێت، یاخود بەڵگەنامەی لەدایک بوون کە لەلایەن باڵیۆزخانەی عێراقەوە پشتڕاستکرابێتەوە، مەرجیش نییە منداڵەکە هەڵگری کارتی نیشتمانی بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی: بەرهەمە کشتوکاڵییەکان نەک پێداویستیی ناوخۆ پڕدەکەنەوە بەڵکو دەتوانرێت هەناردەش بکرێن

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەرهەمە کشتوکاڵییەکان نەک پێداویستیی ناوخۆ پڕدەکەنەوە، بەڵکو دەتوانرێت هەناردەش بکرێن. سەروەر عەلی، سەرۆکی…
Total
0
Share