باندێکی دزیکردن لە هەولێر دەستگیرکرا

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی دزیکردنی راگەیاند کە لە پێنج کەس پێکهاتوون و چواریان ژن و یەکێکیان پیاوە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی کەسێک هاتووە و سکاڵای تۆمارکردووە لەسەر ئەوەی بڕی 80 هەزار دۆلاری لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لێدزراوە، تیمێکی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنرا.

ئاماژەی بەوەکرد، “ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەریخست کە دوو ژن و پیاوێک هەستاون بە ئەنجامدانی تاوانی دزییەکە، دوای بەدواداچوون توانرا چەند بانێکی گەورەی دزیکردن دەستگیربکرێن”.

رایگەیاند، ئەوانەی دەستگیرکراون پێکهاتوون لە چوار ژن و سێ کچی تەمەن 13 بۆ 17 ساڵ، کە هەستاون بە وەستان لە رێگای نێوان هەولێر موسڵ و لەگەڵ ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان سەرکەوتوون و هەرچییەک لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا هەبووە دەیاندزی.

وتیشی، لە دوو باندیاندا هەشتا هەزار دۆلار و چوار ملیۆن دینار دەستیبەسەرداگیراوە و دەگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەنەکانیان، لە کەیسێکی دیکەدا پێنج ملیۆن دینار دەستیبەسەردا گیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی تەواوبوونی دەوامەوە ئازادكردنی پێنج چالاكوانی بادینان دەكەوێتە دوای جەژن

داواكاری گشتیی هەرێم، ڕەزامەندی لەبارەی ئازادكردنی پێنج چالاكوانی بادینان دەربڕی، بەڵام بەهۆی تەواوبوونی دەوامەوە ئازادكردنیان دەكەوێتە دوای جەژن.…
زیاتر ببینە

هاوڕێ تۆفیق: سەرۆککۆمار دەتوانێت متمانە لە سەرۆکوەزیران وەربگرێتەوە

راوێژکارێکی یاسایی ئاشکرایدەکات، سەرۆککۆماری عێراق دەتوانێت بە خستنەڕووی هۆیەک، متمانە لە سەرۆکوەزیرانی عێراق وەربگرێتەوە. هاوڕێ تۆفیق، راوێژکاری یاسایی…
Total
0
Share