کاریگەرییە خراپەکانی بۆتۆکس لەسەر گۆڕینی هەستەکان

توێژینەوەیەک لەم دواییەدا ئەو زیانانەی ئاشکرا کردووە کە دەکرێت لە ئەنجامی دەرزیی بۆتۆکسەوە دروست ببێت و پەیوەندیی بە توانای دەربڕینی هەستەکانەوە هەیە.

توێژینەوەیەک کە لەلایەن زانایانی زانکۆی کالیفۆرنیا و توێژەرانی کۆمپانیای دەرمانی AbbVie  ئەنجامدراوە دەریدەخات، دەرزیی بۆتۆکس دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە ناوچەکانی مێشکدا کە پەیوەندییان بە پرۆسێسی سۆزدارییەوە هەیە.

زاناکان پێش ئەوەی دەرزی بۆتۆکس بخەنە ناو پێستەوە، پشکنینی مێشکیان بۆ ئەو خانمانە ئەنجامدا، دوای دوو بۆ سێ هەفتەش دووبارە پشکنینیان بۆ کراوەتەوە.

لە تاقیکردنەوەکەدا، بەشداربووان دەبوو هەستەکانی توڕەیی و دڵخۆشی لە وێنەی ئەو دەموچاوانەی کە پیشانیان دەدرا، بناسنەوە و جیایان بکەنەوە.

بەپێی ئەو زانایانە، ئەنجامی توێژینەوەکە دەرکەوتووە کە نەتوانینی جیاکردنەوەی تووڕەبوون  یان توڕەیی لە رووخساریاندا لە ئەنجامی بۆتۆکسەوە، کاریگەریی لەسەر چۆنیەتیی ناسینەوەی دۆخی کەسی بەرامبەریش هەیە.

د.فێرناندۆ مارمۆلێگۆ رامۆس، توێژەر لە بواری ناسینەوەی رووخساری مرۆڤ، لە لێدوانێکیدا روونیکردەوە، تەقلیدکردنی دەربڕینەکان یارمەتیدەرە بۆ ناسینەوەیان، ماسولکەکانی دەموچاومان بەبێ ئاگایی تووڕەیی یان زەردەخەنەی کەسێکی دیکە کۆپی دەکەن پێش ئەوەی سیگناڵ بۆ ئەو ناوچانەی مێشک بنێرن کە هەستەکە لێکدەدەنەوە. لەبەر ئەوەی بۆتۆکس ئەم جوڵەیە سنووردار دەکات، وەڵامنەدانەوە روودەدات”.

باسی لەوەکرد، رەنگە نەتوانیت هەستی کەسێکی تر بەو شێوەیەی کە دەتەوێت هەستپێبکەیت بەهۆی بەکارهێنانی دەرزیی بۆتۆکسەوە.

وتیشی، “گومانی تێدا نییە کە بۆتۆکس دەستکاریی پەیوەندیی سۆزداری دەکات، ئێمە پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دیکەدا دەکەین لەسەر بنەمای ئەوەی لە خۆماندا دەیبینین، ئەگەر نەتوانیت ببینیت یان هەست بکەیت و لە رووخساردا دەریبڕیت یان زەردەخەنە بکەیت، ئەوە مانای وایە کە تۆ کێشەت هەبێت لە بینینی کەسانی تردا.”

بابەتی پێشتر

تەنها لە یەک حاڵەتدا ڤلاهۆڤیچ لە یوڤانتۆس بەردەوام دەبێت

بابەتی دواتر

باندێکی دزیکردن لە هەولێر دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share