بومەلەرزە ئێرانی هەژاند

بومەلەرزەیەك ئێرانی هەژاند و لە عێراق هەستیپێكرا.

بومەلەرزەكە ئەمشەو لە باشووری ئێران روویداوە و گوڕەكەی 4.7 پلەی پێوەری رێختەر بووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەكی ورد لەبارەی زیانەكانی بومەلەرزەكەوە ئاشكرانەكراوە، بەڵام دانیشتووانی باشووری عێراق هەستیانپێكردووە، وەك میدیای عێراقی بڵاویكردووەتەوە.

بومەلەرزەكەی ئەمشەوی ئێران دوای ئەوە دێت، دوێنێ هەینی بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.4 پلە بە پێوەری رێختەر لە ناوچەكانی باكووری خۆرئاوای ئەو وڵاتەی دا و زیانی گیانیی لێنەكەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە یارمەتیی هەرێم ‏دەدات

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بازرگانی به‌ مرۆڤ و ‏قاچاخچێتیی په‌نابه‌ران (‏GLO.act‏)، لە هەرێمی کوردستان دەستبەکاردەبێت و…
Total
0
Share