وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بڕیاری دادگای فەرەنسا دژی توركیا نابێتە رێگر لە پەیوەندیيەكانمان لەگەڵ بەغداد

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، حكومەت هەڵوێستی نەگۆڕی هەیە و دەست لە مافە دەستوورییەكانی كوردستان هەڵناگرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، حكومەتی راسپاردەی هەرێم لەم چەند مانگەی دواییدا، لە گفتوگۆ و دانوستانی بەردەوامدابووە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ و دواجار لەسەر پرسی بودجە و نەوت و گاز، هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێككەوتنی سەرەتایی و لێكتێگەیشتنی باش كە لە چوارچێوەی دەستووردا، ماف و شایستە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان دابیندەكرێن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بریاری دادگای فەرەنسی لە بەرژەوەندیی حكومەتی عێراق دژی توركیا، رێگر نابێت لە پەیوەنديەكانمان لەگەل حكومەتی بەغداد و لەم چوارچێوەیەدا، سەردانی بەغداد دەكەینەوە بۆ گفتوگۆ و چارەسەركردنی بابەتەكانی پەیوەندیدار.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، حكومەتی راسپاردەی هەرێم وێڕای دووپاتكردنەوەی هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی لە دەستبەردارنەبوون لە مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردستان، بەردەوامدەبێت لە پەیوەندیەكانی لەگەڵ بەغداد تا گەیشتن بە چارەسەری بنەڕەتی و یاسایی و دەستووری.

بابەتی پێشتر

دەوامی فەرمانبەران كەمكرایەوە

بابەتی دواتر

هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت ئاشكرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی ماسی گرانبوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی ماسی لە بازارەكاندا گرانبووە و یەك كیلۆ ماسی گەیشتووەتە 9 هەزار…
Total
0
Share