داهاتووی گاڤی لەگەڵ بەرشلۆنە لە مەترسیدایە

سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئیسپانیا دووپاتیدەکەنەوە، گرێبەستی پابلۆ گاڤی لەگەڵ پێکهاتەی یەکەمی بەرشلۆنە هەڵوەشاوەتەوە و یاریزانەکە ناچارە بگەڕێتەوە بۆ تیپی لاوان.

ئیدارەی بەرشلۆنە لە مانگی یەکی ساڵی 2023 گرێبەستی گاڤی نوێکردەوە، یاریزانەکە لە تیپی یەکەم تۆمارکرا، بەڵام ڕایەڵەی یانەکانی “لالیگا” ڕەتیکردەوە یاریزانەکە ناونووس بکات.

لەوەڵامی ڕەخنەکانی ڕایەڵەدا، دادگای بازرگانی کەتەلۆنیا پشتگیری بارسای کرد و توانیان بڕیارەکانی ڕایەڵە تێپەڕێنن.

بەپێی زانیارییەکانی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”، دادگای باڵای وەرزش لە ئیسپانیا پاڵپشت بە ڕاسپاردەی ڕایەڵەی یانەکان، گرێبەستی گاڤی هەڵوەشاندووەتەوە، یاریزانەکە ناچارە بگەڕێتەوە بۆ تیپی لاوان.

سەرەڕای ئەوەی بەرشلۆنە پەنا بۆ دادگا ناوچەییەکانی ئیسپانیا دەبات، بەڵام دادگای وەرزشیی داوایکردووە بڕی (200) ملیۆن یورۆ لە خەرجیاتی ساڵانەی یانە کەتەلۆنییەکە کەمبکرێتەوە، ئەو هەنگاوەشیان بە تاکە ڕێگە لە قەڵەمداوە بۆ تۆمارکردنەوەی ناوی گاڤی و ڕزگاربوون لە لادانە داراییەکان.

بابەتی پێشتر

مۆرینیۆ لە ڕیاڵەوە نزیکە

بابەتی دواتر

پێرێز تەلەفۆنەکەی 2019 دووبارە دەکاتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەكانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ ڕكابەرییەكانی هەردوو خولی ئیسپانیا و ئیتاڵیا دەستپێدەكەنەوە و لە ئینگلتەرا و ئەڵمانیاش یارییەكانی جام بەڕێوەدەچن. خولی ئیسپانیا…
Total
0
Share