دیپای ده‌توانێت سوود به‌ به‌رشلۆنه‌ بگه‌یه‌نێت؟ سیدۆرف وه‌ڵامده‌داته‌وه‌..

کلارنس سیدۆرف پێیوایه‌ دیپای زۆرترین سوود به‌ به‌رشلۆنه‌ ده‌گه‌یه‌نێت

فئه‌ستێره‌ی دێرینی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا و یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام، کلارنس سیدۆرف دووپاتیده‌کاته‌وه‌، گواستنه‌وه‌ی مێمفس دیپای بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ سوودی زۆر به‌ یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

سیدۆرف به‌ ڕۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ڕاگه‌یاندووه‌، ” پێموایه‌ له‌ ئێستادا مێمفس دیپای یه‌کێکه‌ له‌ به‌هره‌دارترین یاریزانانی جیهان، دووچاری پێکانی قورس بووه‌، به‌ڵام به‌پێویستی ده‌زانم ئێستا بێت یان دواتر له‌ یانه‌یه‌کی گه‌وره‌ یاریبکات”.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ” ئه‌گه‌ر ئه‌و یانه‌ گه‌وره‌یه‌ به‌رشلۆنه‌ بێت، پێموایه‌ گواستنه‌وه‌که‌ سوودی گه‌وره‌ی ده‌بێت و زیاتر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ ئیسپانیه‌که‌یه‌‌، ئه‌وپه‌ڕی رێزم بۆ کومان هه‌یه‌ که‌ باشترین کاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا کردووه‌، یاریزانانی وه‌ک دیپای به‌ جیهان ناساند و متمانه‌ی پێبه‌خشین، وایلێکردن ده‌ربکه‌ون و هێزی خۆیان نیشانبده‌ن، دڵنیام له‌ ئێستادا هه‌ر یانه‌یه‌ک دیپای بکرێت خۆشحاڵده‌بێت به‌و به‌هره‌یه‌ی له‌م یاریزانه‌ی ده‌بینن”.

دیپای له‌م وه‌رزه‌دا 11 یاری به‌درێسی یانه‌ی لیۆنی فه‌ره‌نسیه‌وه‌ کردووه‌ و پێنج گۆڵی تۆمارکردووه‌، هاوینی ڕابردوو نزیکبوو درێسی بارسا بپۆشێت، به‌ڵام ئیداره‌ی بارتۆمیو له‌ گواستنه‌وه‌یدا شکستیانهێنا، له‌ ئێستادا ده‌نگۆ هه‌یه‌ ئیداره‌ی کاتیی یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌‌ له‌ میرکاتۆی زستان هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی بده‌نه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

پڕۆسەی خوێندن بڕیاری لەسەر دەدرێت.. سبەی لیژنەی باڵای كۆرۆنا كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

خزێره‌ په‌یامێکی ئاڕاسته‌ی پێرلۆ کرد و له‌گه‌ڵ دوو ڕاهێنه‌ری دیکه‌ش له‌سه‌رهێڵه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەلۆنسۆ لە ئەڵمانیا ناڕوات

ئیدارەی یانەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی، ئامادە نییە لەژێر هیچ بارودۆخێکدا دەستبەرداری ڕاهێنەرە ئیسپانییەکەی ببێت. لەو بارەیەوە فێرناندۆ کارۆ،…
Total
0
Share