بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژهەڵات لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەپێی گشتاندنێك كە لە وەزارەتی پەروەردەوە ئاراستەمان كراوە داواكراوە تەواوی داتا و زانیاری لەبارەی مامۆستایان و فەرمانبەران لە ساڵانی 2014 تا 2020 ئامادەبكەین و لیژنەیەكی بەغداد سەردانی پەروەردەكان دەكات و وردبینی لەو دۆسیە و زانیارییانە دەكات.
ئامانج سلێمان بەرێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژهەڵات لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی گشتاندنێكی وەزارەتی پەروەردە كە ئاراستەی پەروەردەكان كراوە پێویستە لە ماوەی یەك مانگدا داوای ئەو زانیاری و داتایانەی تایبەتن بە مامۆستایان و فەرمانبەران لە ساڵانی 2014 تا 2020 ئامادەبكەین و لیژنەیەكی بەغداد سەردان دەكات.
وتیشی، “ئێمە زانیاری و داتاكان ئامادەدەكەین و هەر كاتێك لیژنەی بەغداد هات زانیارییەكان دەخرێتە بەردەستیان و كۆكردنەوەی زانیارییەكانيش بۆ تەواوی وەزارەت و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت”.