وادەی یەکەم بارانی پایز ئاشکراکرا

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، لە کۆتایی مانگی نۆ یەکەم بارانی ئەمساڵ دەبارێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئیدارەی راپەڕین و شاری سلێمانی و بەشێکی ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لە رۆژی 14 و 15 و 16ی مانگ – لە هەندێک کاتدا بای باکوور مامناوەند بۆ بەهێز چالاکی دەبێت، خێرایی باکە 35 بۆ 55 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا دەبێت و بەپێی شوێن و کات گۆڕانکاری روودەدات.

وتیشی، مەودای 16ی مانگ بۆ 24ی مانگ بەگشتی لە هەرێمی کوردستان شەپۆلی گەرمای بەهێز دەکشێتەوە، مانگی 9 پلەکانی گەرما لە ئاستێکی ئاساییدا دەبن، ئەمساڵ زووتر فێنکی و سەرما دەستپێدەکات، لە 15 رۆژی کۆتایی مانگی 9 ئەگەر هەیە یەکەم بارانی ئەمساڵ لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەی جیا جیا ببارێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاوات شێخ جەناب وەڵامی مەسرور بارزانی دەداتەوە: تەنها ئاگاداری ڕاپۆرتی دیلۆیت و ‏‏350 ملیۆن دۆلارەکەین

وەزیری دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم لێدوانێكی سەرۆكی حكومەت ڕەتدەكاتەوە، كە ڕایگەیاندبوو وەزیرەكە ئاگاداری داهاتی نەوتە، ئاوات شێخ…
Total
0
Share