بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی ئاشکرایدەکات، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ئەمساڵ ڕێژەی قـ.ـوربانی کەمتربووە، هەروەها گۆشتی ڕەتکراوەش زیاتربووە”
د. شاڵاو عارف، بەڕێوەبەری کـ.ـوشتارگەی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی قـ.ـوربانیکردن کەمیکردووە، لە چوار ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ، 680 ئاژەڵ کراونەتە قـ.ـوربانی، لەو ژمارەیە 598یان ئاژەڵی بچووک بوون و 82شیان ئاژەڵی گەورە بوون، بە نزیکەیی یەک تۆن گۆشتیش ڕەتکراوەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، جەژنی قوربانی ساڵی ڕابردوو، 735 ئاژەڵ کراونەتە قـ.ـوربانی، 623یان بچووک بوون و 112یان ئاژەڵی گەورە بوون، نزیکەی 500 کیلۆگرام گۆشتیش ڕەتکراوەتەوە.