جوتیارانی كەركوك دەستیان بە خۆپیشاندان كرد

خۆپیشاندانی جوتیارانی كورد و توركمانی گوندی تۆپزاوەی كەركوك لەبەردەم فڕۆكەخانەی كەركوك دەستیپێكرد.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە، خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی جوتیارانی گوندی تۆپزاوە دژی بڕیارێكی وەزارەتی بەرگریی عێراقە كە زەوییەكانیانی داوەتە وەبەرهێنەرێك بۆ دروستكردنی پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون.

راشیگەیاند، جوتیاران سوورن لەسەر هەڵوێَستی خۆیان و ئامادەنیین زەوییەكانیان بەجێبهڵێن و چەند بەڵگەیەكیان خستووەتەروو كە ئەو زەوییانە موڵكی باوباپیرانیان بووە و ئامادەنین دەستبەرداری بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە: بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکان دەکەین

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ڕایگەیاند، “بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایانە دەکەین کە دەکرێنە…
Total
0
Share