لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای بنگرد_گاپیڵۆن، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكەیان دوو كارمەندی پۆلیس گیانیان لەدەستدا و پۆلیسێكی دیكەش بە سەختی برینداربوو.
ئەو كارمەندانە دانیشتووی چوارقوڕنەن و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تووشی ئەو رووداوە بوون.
دوای گەیشتنی تیمەكانی فریاكەوتن، تەرمەكان رەوانەی پزیشكی دادوەریی سلێمانی كران.