کارکردن بە سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی دواخرا

کارکردن بە سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی لە رۆژی 16ی ئەم مانگەوە بۆ 2ی مانگی داهاتوو، دواخرا.

بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرجەم هاوڵاتییانی دانیشتووی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئاگادار دەکەینەوە كە كاركردن بە سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنی واتا( كارتی بانكی) لە فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانی دواخرا.

باس لەوەشدەکات، دواخستنی کارکردن بە سیستمەکە لە 16ی شوباتی 2025 بۆ 2ی ئازاری 2025 دەبێت، بەهۆی ئەپدەیتکردنی سێرڤەری ناوەندیی کارتی نیشتمانی لەلایەن رەگەزنامەی گشتیی بەغداد.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە دانووستانەكان بکرێتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی چەقبەستووی پێکھێنانی حکومەت

قوباد تاڵەبانی لەمیانەی پێشوازیكردنی لە باڵیۆزی فەرەنسا ڕایگەیاند، پێویستە گفتوگۆ و دانووستان بکرێتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی چەقبەستووی…
Total
0
Share