رێكخراوێك: ئاوی عێراق بە نەوت و ئاوەڕۆ ژەهراوی بووە

رێكخراوێك رایدەگەیەنێت، ئاوەكانی عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو ژەهراوی بوون، نەوت و ئاوەڕۆ و پاشماوە پزیشكییەكان سەرجەمیان فڕێدەدرێنە رووبارەكانەوە.

روانگەی عێراقی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە راپۆرتێكدا دەڵێت، عێراقییەكان ساڵانێكی درێژە ئاوی ژەهراویبوو بە پاشەڕۆ، نەوت و ئاوەڕۆ دەخۆنەوە، سەرجەم حكومەتەكان شكستیانهێنا لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشەی ئاوی ژەهراویبوو كە بووەتە سەرچاوەی سەرەكیی نەخۆشیی زۆرێك لە عێراقییەكان.

بەپێی رێكخراوەكە ئەمەش سەرەڕای قەبەیی ئەو بودجەیەیە كە ئەنجومەنی نوێنەران بە درێژایی دوو دەیەی رابردوو پەسەندی كردووە.

روانگەی عێراقی ئاماژە بەوەشدەكات، “هەموو ساڵێك رێژەی ژەهراویبوونی ئاوەكانی عێراق بەرزدەبێتەوە، هاوشانی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و پاشەكشەی خزمەتگوزاریی تۆڕی ئاوەڕۆ و زیادبوونی پاشماوە نەوتی و پزیشكییەكان كە بەشێوەیەكی بەردەوام فڕێدەدرێنە رووبارەكانەوە”.

لە زاری پزیشكێكیشەوە كە لە یەكێك لە نەخۆشخانە حكومییەكاندا كاردەكات دەڵێت، “ئاوی رووبارەكانی دیجلە و فورات گونجاو نین بۆ خواردنەوە، هۆكاری سەرەكیی نەخۆشیی شێرپەنجەن، بەتایبەت لە پارێزگای بەسرە”.

بابەتی پێشتر

سیستانی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیاریكرد

بابەتی دواتر

بۆ چینییەکان هەموو شتێک دەخۆن؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. فازڵ نەبی: چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 بنێردرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 بنێردرێت”.…
Total
0
Share