نووسینگەی خانمی یەكەمی عێراق روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

نووسینگەی خانمی یەكەمی عێراق رایدەگەیەنێت، هەر كەسێك شاهیدی تاوانەكانی عەجاجە وتەكانیان بگەیەننە تیمی تایبەتمەند بۆ كۆكردنەوەی بەڵگە لەسەر ئەو تۆمەتبارە.

نووسینگەی خانمی یەكەمی عێراق روونكردنەوەیەكی بڵاوكردووەتەوە و داوادەكات ئەو كەسانەی كە شاهیدی تاوانەكانی “عەجاج”ن و بەڵگەیان لەبەردەستدایە، بیگەیەننە تیمی تایبەتمەند بۆ ئەوەی بەڵگەكان لەسەر ئەو تۆمەتبارە كۆبكرێتەوە.

نووسینگەی خانمی یەكەمی عێراق ئاگاداری ئەو كەسانە دەكاتەوە كە شاهیدی تاوانەكانی عەجاج ئەحمەد حەردان جەلادەكەی ئەنفالن، بەڵگەكانیان كۆبكەنەوە سكاڵا و وتەی شاهیدەكان تۆماربكرێن.

نووسینگەی خانمی یەكەمی عێراق لە روونكردنەوەیەكدا ئاشكرایكرد، دوابەدوای هەوڵەكانی خانمی یەكەمی عێراق بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباری سەرەكی تاوانەكانی نوگرە سەلمان (عەجاج ئەحمەد حەردان) كە رۆلێكی زۆر دڕندانەو بكوژانەی هەبووە لەگەڵ ئەنفالكراوەكانی گرتووخانەی نوگرە سەلمان و كەس و كارەكانیاندا، وەك لای هەموولایەكیشتان ئاشكرایە كە دوای دادگاییكردن و سزادانی(عەلی حەسەن مەجید)و پێنج گەورە لێپرسراوی دیكەی تاوانی ئەنفال لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق لە سالی 2006 و 2007، دۆسیەیەكی سەربەخۆ بۆ چەندین تومەتباری پەیوەندار بە تاوانی ئەنفال كرایەوە كە(عجاج) یەكیك بوو لەو داواكراوانە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە ، لە ئێستادا و لەم قۆناغەدا پێویستە سكاڵا و وتەی هەموو ئەو كەسانەی كە شاهیدی تاوانەكانی ئەم تاوانبارەن تۆماربكرێت، هەر بۆیە وەك ئەركێكی نیشتمانی و تاوەكو بارگرانی سەر شانی كەسوكار و شاهیدەكانی تاوانەكانی ئەنفال كەمبكەینەوە، لەڕێگای تیمێكی تایبەتەوە كاری كۆكردنەوەی بەڵگەكان و وەرگرتنی وتەی شاهیدەكان جێبەجێدەكرێت، بەمەبەستی ئەنجامدانی رێكارە یاساییەكان و دواتر ناردنیان بۆ لای دادوەر و دادگای تایبەتمەند.

‎ هاوكات نووسینگەی خانمی یەكەمی عێراق داوا دەكات هەموو ئەو كەسانەی كە شاهیدی تاوانەكانی تۆمەتباری ئاماژە پێكراوەن سەردانی ئەو ناونیشانانەی لای خوارەوە بكەن لەو كاتانەی دیاریكراوە و بەڵگەنامەی یاسایی پێویست لەگەڵ خۆیاندا بەرن.

ناونیشانەكان………..

سلێمانی، مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەكە

كەلار، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شەهیدانی گەرمیان

چەمچەماڵ، مۆنۆمێنتی ئەنفال

رۆژ و كات…..

لە رۆژی یەكشەممە 3-8-2025 تا رۆژی پێنجشەمە 7-8-2025 دەتوانن سكاڵا تۆماربكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share