گەڕان بەدوای تەرمی ئەو گەنجەی لە دەریاچەی دەربەندیخان خنكا بەردەوامە

تا ئێستا تەرمی سامان عەبدوڵڵا، ئەو گەنجەی لە دەریاچەی دەربەندیخان-ـدا خنكا نەدۆزراوەتەوە.

زمناكۆ یەحیایی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی و ژێرئاوگەڕ و هێزە ئەمنییەكان لە شوێنی رووداوەكەن و بەدوای تەرمی گەنجە خنكاوەكەدا دەگەڕێن.

شەوی رابردوو سێ گەنجی دانیشتووی قەزای دەربەندیخان، لە نزیك گوندی عازەبان کەوتنە دەریاچەی دەربەندیخانەوە و کەیوان ئەحمەد بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دووان لەو گەنجانە دەربازبوون، بەڵام سێیەمیان كە تەمەنی 35 ساڵ بووە خنكاوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر: وەک جلوبەرگی لەنگە جلی نەشتەرگەری لەبەردەم نەخۆشخانەی رزگاری دەفرۆشرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لەبەردەم نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر جلوبەرگی نەشتەرگەری دەفرۆشرێت و وەزیری تەندروستیش ئاگادارە. عەباس…
Total
0
Share