چوار ماددە بۆ بەشەخۆراك لە رەمەزاندا زیادكران

بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ مانگی رەمەزانی ئەمساڵ جگە لە بەشەخۆراكی مانگانە (هێلكە، ئاردی سفر، شەعریە و نیشاستە) بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت و حكومەتی عێراق بە نووسراوی فەرمی لە دابەشكردنی ئەو بەشە خۆراكانە ئاگاداریان كردووینەتەوە.

شەوكەت محەمەد بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دەستكراوە بە دابەشكردنی سێیەم سەبەتەی خۆراك بەسەر هاوڵاتییاندا كە شەش ماددەی خۆراكی لەخۆدەگرێت بریتین لە (برنج، شەكر، دۆشاو، نیسك، زەیت و لەتكەنۆك).

راشیگەیاند، بۆ مانگی رەمەزان هەموو خێزانێك یەك تەبەق هێلكە، پێنج كیلۆ ئاردی سفر، شەعریە و نیو كیلۆ نیشاستەی پێدەدرێت و وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە نووسراوی فەرمی ئاگاداریكردووینەتەوە كە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبكرێت و لەگەڵ سەبەتەی خۆراكی مانگی سێ-دا دەستدەكرێت بە دابەشكردنی ئەو ماددانەی كە بۆ مانگی رەمەزان بڕیاریان لەبارەوە دراوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: كۆمەڵكوژییەكەی جێندرێس و شەهیدكردنی چوار هاوزمانمان لە عەفرین ئیدانە دەكەین

بابەتی دواتر

شەڕە تەقە روویدا و دوو كەس بریندارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ سەرجەم خوێندكاران

بەرپرسێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ڕێگای پڕۆژەیاساكەوە كاردەكرێت پێدانی دەرماڵەی خوێندكاران بكرێتە یاسا…
Total
0
Share