بە تاوانی دزیکردن 10 ساڵ سزادرابوو، دوای دوو مانگ لە ئازادبوونی لەسەر هەمان تاوان دەستگیرکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تاوانی دزیکردن راگەیاند کە پێشتر لەسەر هەمان تاوان ماوەی 10 ساڵ زیندانی کرابوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری ‌‌و چاودێریكردنی‌ تۆمه‌تبارێك، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان به ‌هاوكاری‌ نووسینگه‌ی‌ به‌كره‌جۆ توانیان تۆمه‌تبارێك به‌ناوی‌ (ج، ح، س) له‌دایكبووی ساڵی‌ 1984 ده‌ستگیربكه‌ن، له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیدا، تۆمه‌تبار دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌ كه‌ چه‌ند تاوانێكی‌ دزیكردنی‌ ئه‌نجامداوه ‌و بڕێكی‌ زۆر پاره‌ی‌ له‌چه‌ند كه‌سێك دزیوه‌”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تۆمه‌تباری‌ ناوبراو پێشینه‌ی‌ تاوانی‌ هه‌یه ‌و پێشتر له‌سه‌ر تاوانی‌ دزیكردن سزای‌ 10 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه ‌و ماوه‌ی‌ دوو مانگه‌ سزاكه‌ی‌ ته‌واو كردووه ‌و ئازادكراوه‌، له ‌ئێستادا به‌ بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 له‌ یاسای‌ سزادان راگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌”.

بابەتی پێشتر

د. ئازاد مستەفا: ئەگەر رێكخراوەكان و پارەی حزب و وڵاتانی ئەوروپی نەبێت، دەبێت نەخۆشخانەكانم دابخەم

بابەتی دواتر

ئەنجامی کۆتایی ماراسۆنی نێوەدەوڵەتیی ئین سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share