بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان هۆشداری لە چەند دیاردەیەک دەدات لە سەیراندا

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی هۆشداری لە چەند دیاردەیەک دەدات لە رۆژانی گەشت و سەیراندا، داوا دەکات خێزانەکان ئاگاداری منداڵەکانیان و ژنانی سکپڕبن کە تەنها ساڵی پار بەهۆی مامەڵەی هەڵەوە 11 منداڵی نەبەکام لەدایکبوون.

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایگەیاندووە، ئاگاداری نەوت خواردنەوە، منداڵانی تووشبووی نەخۆشیی پاقلە و ژنانی سکپڕ بن.

ئەو دیاردانەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایگەیاندووە بریتیین لە:

  • نەوت خواردنەوەی منداڵ.
  • ئەو منداڵانەی نەخۆشی پاقلەیان هەیە لە خواردنی یاپراخ کە پاقلەی تێدا بێت.
  • ئەو ژنانەی سکیان پڕە لە چونەدەرەوە بۆ گەشت و سەیران،تکایە ئەو کەسەی شۆفێری ئەکات ئەبێت زۆر ئارام و لەسەرخۆ بێت،ژنی سکپڕ خۆی بەدوور بگرێت لە سەماو هەڵپەڕکێی توند،پێڵاوی پاژنەی بەرز،ساڵی پار تەنها لە یەکەم ڕۆژی نەورۆزدا یانزە منداڵ بە نەبەکامی لەدایک بوون.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share