(ڤیدیۆ) دێربی ڕۆما بە بردنەوەی هەڵۆکانی لازیۆ کۆتاییهات

ئه‌مشه‌و یەکشه‌ممه‌، یارییەکانی هه‌فته‌ی (27)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا بەردەوامییان هەبوو، یانه‌ی لازیۆ بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر ڕۆما تۆمارکرد.

یانەی لازیۆ له‌ یاریگای “ئۆڵێمپیکۆ” دێربیی پایتەختی بەرامبەر ڕۆمای ڕکابەری مێژوویی ئەنجامدا.

یارییەکە به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئەستێرەکانی ماوریزیۆ ساری “لازیۆ” کۆتاییهات.

گۆڵه‌ یەکلاکەرەوەکەی لازیۆ له‌ خوله‌کی 65 له‌لایه‌ن ماتیا زاکاینی-یەوە تۆمارکرا.

بەو بردنەوەیە‌، یانه‌ی لازیۆ ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ (52) و بە شێوەیەکی کاتی سەرکەوت بۆ پلەی دووەمی ڕیزبه‌ندیی خولی ئیتاڵیا، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ڕۆما به‌ (47) خاڵه‌وه‌ چووە خانەی پێنجەمی ڕیزبەندییەکە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بایرن بە لیڤەرکوزن دۆڕا و لووتکەی "بوندس لیگا"ی لەدەستدا

بابەتی دواتر

ستران عەبدوڵا: وەڵامێكی كورت و پوخت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گواردیۆلا و سیتی نوێبوونەوە

یانەی مانچستەر سیتی لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا، نوێکردنەوەی گرێبەستی پێپ گواردیۆلای ئاشکراکرد. یانەی مانچستەر سیتی له ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا نووسیویەتی،…
Total
0
Share