(ڤیدیۆ) ناپۆلی بە سێ خاڵ لە تۆرینۆ گەڕایەوە و جیاوازییەکەی کردە (21)

ئه‌مشه‌و یەکشه‌ممه‌، یارییەکانی هه‌فته‌ی (27)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا بەردەوامییان هەبوو، یانه‌ی ناپۆلی بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر تۆرینۆ تۆمارکرد.

یانەی تۆرینۆ له‌ یاریگای “ئۆڵیمپیکۆ دی تۆرینۆ” میوانداریی ناپۆلی کرد، یارییەکە به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئەستێرەکانی لوچیانۆ سپالێتی کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “پارتینۆپی” له‌ خوله‌کەکانی نۆ، 35، 51، 68 له‌لایه‌ن ڤیکتۆر ئۆسیمین (دوو گۆڵ) و کڤیچا کڤاراتسخیلیا، تانگی ندۆمبێلی-یەوە تۆمارکران.

بەو بردنەوەیە‌، یانه‌ی ناپۆلی ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ (71) و لە پلەی یەکەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا جێگیربوو، هەروەها جیاوازی لەگەڵ ئینتەر میلانی ڕکابەری بۆ (21) خاڵ زیادکرد.

له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی تۆرینۆ به‌ (37) خاڵه‌وه‌ چووە پلەی (11)ی ڕیزبەندیی کالچیۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share