ئەم وێنانە نیشاندەری جیاوازییەکانی نێوان ئێستا و رابردووی سەیرانگای سەرچنارن کە ئێستا سەیرانگاکە بووەتە شوێنی پشوو وەرگرتنی هاوڵاتییان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشتر هەڵمەتێکی بەناوی “سەرچنار ئاشتدەکەینەوە” راگەیاند و بە سەرپەرشتیی خودی سەرۆک بافڵ یانە شەوانەکانی سەرچنار داخران.
ئێستا سەرچنار شاهیدی بەڕێوەچوونی کەرنەڤاڵ و چێژوەرگرتن و گەشتی هاوڵاتییانی شارەکەیە وەک مێژووی هەمیشەیی ئەو شوێنە.
بڕیاری گەڕاندنەوەی سەرچنار “ئاشتکردنەوەی سەرچنار” لەلایەن کەسایەتییەکانی شاری سلێمانی و هاوڵاتییانەوە پێشوازیی گەرمی لێکرا و بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ راستکردنەوەی شوێنەکە لەگەڵ یادەوەری کلتووری شارەکە ناوبرا.