عەتا محەمەد: کۆمپانیای دانەغاز هاوکاریی زیانلێکەوتووان دەکات

لێپرسراوی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی هاوکاریی زیانلێکەوتووان دەکات.

عەتا محەمەد، لێپرسراوی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، تیمێک پێکهێنراوە بۆ خەمڵاندن و تۆمارکردنی زیانەکان، بەمزوانە کارەکانیان تەواودەکەن.

وتیشی، کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی هاوکاریی و یارمەتییەکانی خۆی بە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەگەیەنێت.

جەختیشیکردەوە، بەردەوامدەبین لە کارەکانمان تاوەکو دۆخی چەمچەماڵ بەتەواوی ئاساییدەبێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی رێگەپێدانی خانووکردن لە حەرەمی کادسترۆی گوندەکان دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، بەم نزیکانە رێگەپێدانی خانووکردن لە حەرەمی کادسترۆی گوندەکان دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە. لەیلا عومەر عەلی…
Total
0
Share