لە دەروازەی شوشمێ دەستگیرا بەسەر نزیکەی پێنج تۆن هەنجیری خراپبوودا

بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی تەوێڵە-شوشمێ رایگەیاند کە دەستیان گرتووە بەسەر بڕی چوار تۆن و 750 کیلۆگرام هەنجیری وشکی خراپبوودا.

دەروازەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بنکەی چاودێری خۆراک  لەمەرزی تەوێڵە-شۆشمێ سنوری ناحیەی بیارە دەستیان گرت بەسەر بری (4750 چوار تۆن و حەوت سەد و پەنجا کیلۆگرام) هەنجیری وشکدا.

بەپێی راگەیەندراوەکە، هۆکاری دەستبەسەرداگرتنی بۆ نەشیاوی هەنجیرەکان بۆ خواردن و تەواونەبوونی لێبڵی کەرەستەکان دەگەڕێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارەکەی بازاڕی زێڕنگەرانی ده‌ستگیركرد

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نووسینگه‌ی‌ ناوبازاڕی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد کە له‌چه‌ند دووكانێكی‌ زێڕنگه‌ر‌ دزی‌ كردووه‌.…
Total
0
Share