250 کیلۆگرام کەرەستەی خراپبوو لەناوبران

لیژنەکانی قائیمقامیەتی دەربەندیخان 250 کیلۆگرام خۆراک و مەوادی پاککەوەیان لەناوبرد کە خراپببوون و شیاونەبوون بۆ بەکارهێنان.

بەپێی راگەیەندراوی قائیمقامیەتی دەربەندیخان، “لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان دەستیانگرت بەسەر بڕی نزیکەی (250) دووسەد و پەنجا کیلۆگرام خۆراک و خواردنەوە و مەوادی پاککەرەوە لە ناو مارکێت و فرۆشگاکانی ناوشاری”.

ئاماژە بەوەکراوە، هەندێک لەو کەرەستانە لەلایەن خاوەنەکانیانەوە رادەستی لیژنەکانی قائیمقامیەت کراون و سەرجەم ئەو کەرەستانە لەلایەن لیژنەکانەوە لەناوبراون.

بابەتی پێشتر

زیادەڕەوی لە خواردنی ڤیتامین С ئەم زیانانەی هەیە

بابەتی دواتر

لە دەروازەی شوشمێ دەستگیرا بەسەر نزیکەی پێنج تۆن هەنجیری خراپبوودا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‘داعش لە سێگردکان’ـە

بە گوێرەی زانیارییەكان، چەند چەکدارێکی داعش لە شوان و شێخ بزێنییەوە بە زێی بچووک دا پەڕیونەتەوە بۆ سنووری…
Total
0
Share