بەهۆی كەشوهەواوە شوێنی كۆنسێرتی ئین سلێمانی گواسترایەوە بۆ تەلاری هونەر

كۆنسێرتی ئین سلێمانی بۆ نەورۆز كە بڕیاربوو سبەینێ لە شانۆی رۆمانی ئەنجامبدرێت، بەهۆی كەشوهەواوە لە هەمان رۆژدا گواسترایەوە بۆ تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی.

بۆ ئەمساڵ، گەورەترین كۆنسێرتی نەورۆز بە ئامادەبوونی هونەرمەندان هانی موجتەهیدی، سەنا بەرزنجی و هەژار زەهاوی ئەنجامدەدرێت و هاوڵاتییان دەتوانن بۆ بەسەربردنی شەوێكی تەواو جیاواز و تایبەت سەردان بكەن.

كۆنسێرتەكە رۆژی یەكشەممە 19ی 3ی 2023 كاتژمێر 5ی ئێوارە لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی ئەنجامدەدرێت و هاتن بۆ هەمووان و بێبەرامبەرە.

بابەتی پێشتر

نەسڕ 2-1 ئەبها

بابەتی دواتر

لە شاری هەولێر منداڵێك لەكاتی یاریكردندا چەقۆیەكی كرد بەسەری خوشكەكەیدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share