بانكێكی دیكە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەفرۆشێت

بانكی رەشید دەڵێت، “دۆلار بە نرخی 1320 دینار دەدەین بەو هاوڵاتییانەی گەشتدەكەن و دەتوانن دوو هەزار دۆلار لە لقەكانی بانكەكە بەو نرخە بكڕن”.

ئەمڕۆ شەممە بانكی رەشید راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پشتبەست بە رێنماییەكانی بانكی ناوەندی، بڕی دوو هەزار دۆلار دەدات بە گەشتیاران بە 1320 دینار بۆ هەر دۆلارێك.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو هاوڵاتییانەی نیازی گەشتكردنیان هەیە، دەتوانن سەردانی لقەكانی بانكی رەشید بكەن بۆ كڕینی دۆلار بەو نرخەی دیاریكراوە.

جگە لە بانكی رەشید، ئەمڕۆ بانكی رافیدەین رایگەیاند، لە سبەینێوە دەستدەكات بە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە 1320 دینار و بڕی دوو هەزار دۆلار دەدات بە هەر گەشتیارێك.

بابەتی پێشتر

ئاراوخۆ: بنزیمە قورسترین ڕکابەرە و کلاسیکۆ یەکلاکەرەوە نییە

بابەتی دواتر

بڕیار رەشید: زیاتر لە 64 ترلیۆن دینار كورتهێنان لە بودجەدا هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی میسر گەیشتە عێراق

پاش گەیشتنی وەزیری دەرەوەی ئوردن، وەزیری دەرەوەی میسریش گەیشتە بەغداد و لەلایەن هاوتا عێراقییەكەیەوە پێشوازی لێكرا. لە ڕاگەیەندراوێكدا،…
Total
0
Share