مووچەی هەر کارمەندێکی بیانی لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق هێندەی مووچەی 246 کارمەندی عێراقییە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوت دەکات پێداچوونەوە بە مووجەی کارمەندانی کێڵگە نەوتییەکاندا بکەن و ڕایگەیاندووە، مووچەی بیانییەکانی زۆر زیاترە لە مووچەی کارمەندانی عێراقی ئەوەش پێچەوانەی ڕێنمایی و یاساکانی وڵاتە.

عالیە نەسیف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکردووە، بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتەی دیوانی چاودێریی دارایی بۆ ساڵی 2021 پێشکەشیکردووە، کۆمپانیای پەترۆناس کە مالیزییە و لە کێڵگەی نەوتیی غەڕاف کاردەکات، بە بڕی 85 هەزار دۆلار کە دەکاتە 123 ملیۆن دینار مووچە دەداتە کارمەندە بیانییەکان.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو مووچەیەی دەدرێت بە کارمەندێکی بیانی لە کێڵگە نەوتییەکان یەکسانە بە مووچەی 243 کارمەندی عێراقی یان 123 ئەندازیاری عێراقی.

دەشڵێت، ئەو مووچە زۆرەی کارمەندانی بیانی، تەنها بەهەدەردانی سامانی گشتی نییە، بەڵکو پێشێلکردنی مافی کارمەند و ئەندازیارانی عێراقییە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە لایەنی عێراقی لە کاتی دانانی کۆمپانیا بیانییەکان پابەندییان ناکات بۆ پێدانی پشکی گەورە بە کرێکاران و ئەندازیارانی عێراقی، هەروەها مەرجدارکردنیان بەوەی مووچەی عێراقییەکان هاوتا یان نزیک بێت لە مووچەی بیانییەکان.

جەختیشدەکاتە، کە پێویستە سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوت پێداچوونەوە بکەن بە مووچەی کارمەندانی بیانی و ناوخۆیی لە کێڵگە نەوتییەکاندا.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: دوو ساڵە داوای 30 ئەمبوڵانسمان کردووە ئێستا 10 دانەیان بۆ دابینکردووین

بابەتی دواتر

كۆرۆنای درێژخایەن.. 400 رۆژە تووشبووە و تائێستا چارەسەر وەردەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share