هاوڵاتییان بۆ خۆدزینەوە لە باج و قەرزە كەڵەكەبووەكانی خۆی بەكاردەهێنێت

لەكاتێكدا باج و قەرزەكانی تادێت زیاتر دەبێت، شاسوار عەبدولواحید دەیەوێت بە هاندانی خەڵك بۆ نەدانی باج و فریودانیان قەبارەی باج و قەرزەكانی خۆی بشارێتەوە، شارەزایەكی سیاسی دەڵێت، لەكاتێكدا لە حزبەكەیەوە بانگەشەی گرنگیی دەوڵەتداری و بەسیستم كردن دەكات، بە كردار پێچەوانەكەی دەسەلمێنێت.

شاسوار عەبدولواحید لە دوایین پەیامیدا داوا لە هاوڵاتییان دەكات باج نەدەن و فریوی ئەوەیان دەدا كە گوایە خۆی و حزبەكەی دەسەڵات دەگرنەدەست و چیتر دۆخی پێدانی باج بەوجۆرە نامێنێتەوە.

پێشتریش لە چەندین بۆنەی دیكەدا هانی هاوڵاتییانی داوە باج، كرێ و قەرزی خزمەتگوزارییەكان نەدەن.

شارەزایەكی سیاسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پرسی باج و رێكخستنەوە و كەمكردنەوەی یەكێكە لەو سێكتەرانەی هەر پارتێك لە دەسەڵاتدا بێت یان ئۆپۆزسیۆن دەتوانێت بیخاتە بەرنامەی كاری خۆیەوە و دوونیابینی خۆی لێوە بخاتەڕوو.

ئەوەشی وت، “ئەم پرسە لە دونیادا رەچاوكراوە و بوونی هەیە، بەڵام نەبووە سەرۆك حزبێك كە بانگەشەی جێگرتنەوەی حزبی دەسەڵات بكات و داوای دەوڵەتداری و بە سیستم كردن بكات، داوا لە خەڵك بكات باج، قەرزی كارەبا و كرێی خزمەتگوزاری نەدەن، شاسوار عەبدولواحید نەبێت”.

بە وتەی ئەو هاندانی خەڵك لەسەر ئەو پرسە بۆ زیادبوون و كەڵكەبوونی باج و قەرزە لەسەر زۆرینەی خەڵك، بەوەش شاردنەوە و بچوك نیشاندانی قەرزەكانی ئەوە و وتی، “ئەوەی خۆی لە باج بدزێتەوە، ناتوانێت باج لەسەر هاوڵاتیان لابەرێت”.

دڵسۆز ئەحمەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی سلێمانی گەورە باجدەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پڕۆژەی چاڤیلاند كە تاكە پڕۆژەی كۆمپانیاكانی نالیایە لە نووسینگەكەیان كێشەی هەیە و رووبەڕووی دادگا كراوەتەوە و هێشتا دۆسیەكە یەكلانەبووەتەوە.

وتیشی، “لە ساڵی 2021 رێنماییەك دەرچوو لەسەر باجی فرۆشتن، بەپێی رێنماییەكە ئەو شوێنە گەشتیارییانەی چوار ئەستێرە و پێنج ئەستێرەن پێویستە باجی فرۆشتن بدەن، بۆ ئەوەش پێویستە شوێنە گەشتیارییەكە راپۆرتی خۆی پێشكەش بكات، ئێمەش وردبینی لەسەر دەكەین و لەسەر ئەوە بڕی باجەكە دیاری دەكرێت، بەڵام تائێستا كۆمپانیاكە پابەندیی نییە بە هێنانی باجی فرۆشتن”.

لە تشرینی یەكەمی رابردوو عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەت لە لێدوانێكدا رایگەیاند، شاسوار عەبدولواحید 43 ملیار و 750 ملیۆن دیناری لە حکومەت قەرز کردووە، هەروەها 38 ملیار و 700 ملیۆن دینار سوود چووەتەسەر قەرزەکەی.

وتیشی، “شاسوار عەبدولواحید و هەموو ئەوانەی قەرزاری حکومەتن، بە رێکاری یاسایی قەرزەکانیان لێوەردەگیرێتەوە”.

جگە لەو قەرزانە، بەهۆی پڕۆژەكانیەوە شاسوار عەبدولواحید قەرزی كارەبای لەسەر كەڵەكەبووە و بیانوویشی بۆ نەدانەوەی ئەوەیە كە گوایە “حکومەتى هەرێم 23 ملیار دۆلارى پاشەکەوتى موچەى خواردووە، ئەگەر قەرزاریش بم دەستم خۆشبێت و نایاندەمەوە”.

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕی قەرزی كارەبا لەسەر پڕۆژەی چاڤیلاند نزیكەی دوو ملیار دینارە.

وتیشی، بەهۆی كەڵەكەبوونی قەرزەكەوە لە ساڵی رابردوودا كارەبای پڕۆژەكە بڕدرا و، چەند رێوشوێنێكی یاسایی لە دژی گیرایەبەر.

بابەتی پێشتر

لەبەردەم هاتوچۆی گەرمیان بارهەڵگرێک ژنێکی شێلا و گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە و هیچ کارمەندێکمان بریندارنەبووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە کە هەوڵی هەڵاتنی دراوە، بەڵام هیچ کارمەندێکیان بریندارنەبووە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share