لە هەولێر کەسێک خوشکێکی خۆی کوشت

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر کەسێک دەستڕێژی گوللەی لە خوشکەکەی کرد و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە بە بوونی رووداوێکی بریندارکردن لە نەخۆشخانە، دوای گەیشتنی تیمێکی لێکۆڵەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەرکەوت کەوا کچێک بەناوی صوره تەمەن 28 ساڵ گوللەیەک بەر سەری کەوتووە و برینداربووە ولەبەر خراپی باری تەندروستی دوای دوو کاتژمێر گیانیلەدەستدا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “دوای لێکۆڵینەوەکان و وەرگرتنی زانیاری دەرکەوت کە ناوبراو لەلایەن برایەکیەوە بەناوی (ر. س. ص.) تەمەن 32 ساڵ لە سەر کێشەیەکی خێزانی بە گوللە لێیدراوە”.

ئاشکراشیکرد، “هێزەکانی پۆلیس توانیان لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار دەستگیر بکەن، دواتر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا و رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کرا بەمەبەستی گرتنە بەری رێکاری یاسایی بەرامبەری”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان لە هەرێمەوە عێراق-یان بەرەو سوریا جێهێشتووە

كاروانێكی ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی هاوپەیمانان لە ڕێی هەرێمەوە عێراق-یان بەرەو سوریا بەجێهێشتووە، وەك میدیایەكی ڕوسی ئاشكرایكردووە. بەگوێرەی پێگەی ئاڕ…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بەپێی كارنامەكەی حكومەت بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی نەوتی هەرێمەوە كاری پێناكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەپێی كارنامەكەی كە محەمەد شیاع سودانی كاری لەسەردەكات بڕیارەكەی دادگای…
Total
0
Share