هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوو

زاهیر عەبدوڵا، هونەرمەندی بواری نواندن، بۆ جاری دووەم تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوو.
لاوێن زاهیر، كوڕی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چوار ساڵ پێش ئێستا باوكم تووشی شێرپەنجەی كۆڵۆن بوو، نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراو نەخۆشییەكەی تێپەڕاند، بەڵام ئێستا گرێیەك لە مێشكی دروستبووە.
ئاماژەی بەوەش كرد، ئەمڕۆ یەكەمین چارەسەریی كیمیایی وەرگرت و ئێستا دۆخی تەندروستی باش نییە.
هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا تەمەنی 66 ساڵە، دوایین كاری هونەری بەشدارییكردنی لە درامایەكدا بوو كە لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ لە یەكێك لە كەناڵە تەلەفزیۆنییەكان پەخشكرا.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و حەوت پەرلەمانتار دەستلەکاردەکێشنەوە

پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە کۆدەبێتەوە، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی حەوت پەرلەمانتار بدرێت لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری.…
Total
0
Share