پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی: سێ سەرپێچیکار بە تۆمەتی بڕینی دار دەستگیرکران

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، رایگەیاند، سێ سەرپێچیکار بە تۆمەتی بڕینی دار دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، بڵاویکردەوە، تەکیە، ناڵپارێز، سیتەک، گاپیڵۆن و دارستانە سروشتییەکان لەگەڵ ئەوەی سەرچاوەى هەواى پاک و سازگارە و سوود بە جەستە و ژیانمان دەبەخشێت هاوکات دیمەن و سیمایەکى جوان و ناوازە بە سروشتى کوردستان دەبەخشن .

دەشڵێت، هەربۆیە پاراستن و پارێزگاریکردنى ئەرکى سەرشانى هەمووانە، جێگەى داخ و نیگەرانییە بە بیانووى جیاواز و بۆ مەرامى تایبەتى دارى داستانەکان دەبڕنەوە کە قەرەبویان ئاسان نییە و زیانى زۆر بە سروشت و ژینگە دەگەیەنن .

ئاماژە بەوەشدەکات، لەو چوارچێوەیەدا لە ماوەى دوو رۆژى رابردوودا لە سنوورى هەریەک لە بنکەکانى پۆلیسى دارستانى (تەکیە لە چەمچەماڵ/ ناڵپارێز لە پێنجوێن/ سیتەک لە شارباژێڕ/ گاپیڵۆن لە ماوەت ) سێ سەرپێچیکار بەتۆمەتى بڕینى دارى دارستانەکان دەستگیرکراون و دەستیشگیراوە بەسەر ژمارەیەک دارى بڕدراوى تەمەن جیاوازدا.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی، ئەوەش دەڵێت، ئێستا پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکان کراوەتەوە بەمەبەستى وەرگرتنى رێکارى یاسایی لەلایەن دادوەرى لێکۆڵینەوە .

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share