ژمارەیەک پێشمەرگە لە رووداوێکی هاتوچۆدا بوونە قوربانی

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای دوکان – سلێمانی روویدا و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە برینداربوون و یەکێکیش گیانیلەدەستدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر رێگای دوکان – سلێمانی لە نزیکی گوندی کانی خان ئۆتۆمبێلێک کە سەرجەم سەرنشینەکانی پێشمەرگەبوون تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو.

لە رووداوەکەدا سێ پێشمەرگە برینداربوون و یەکێکیش گیانیلەدەستداوە.

سامان نادر لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “تیمەکانمان بە هانای بریندارەکانەوە چوون ئێستا براونەتە نەخۆشخانەی دوکان گەر پێویست بکات دەیانهێنینە سلێمانی و چارەسەری پێویستیان بۆ دەکەین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سایلۆی سلێمانی بۆ جوتیاران: دەتوانن شایستە داراییەکانتان وەربگرن

سایلۆی سلێمانی رایگەیاند، شایستە داراییەکانی جوتیاران گەیشتووە و داوادەکات، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی. سایلۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share