کەی شەپۆلی بەفر و باران کۆتاییدێت؟

بەڕێوبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلی بەفر و باران کۆتاییدێت و لە شەودا تەم دروستدەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، کاریگەری شەپۆلی بارانبارین و بەفربارین لەسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامدەبێت تا کاتەکانی  پاشنیوەرۆ، هەروەها نمەباران لە ناوچەی جیاجیاکان بەردەوامدەبێت و ئەگەری بارینی بەفر لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەیە.

باسی لەوەشکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ کاریگەری ئەم شەپۆلە کۆتاییدێت و لە شەودا ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە، پلەی گەرمیش 3 بۆ 5 پلە نزمدەبێتەوە.

سەبارەت بە کەشی سبەی پێنجشەممە، ئاشکرایکرد، سبەی لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەبارانێکی کەم لە ناوچە شاخاویەکان، هەروەها لە ناوچە سنووریەکان بەفرێکی کەم دەبارێت و پاشنیوەرۆ ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەڵەبجە توانای وەرگرتنی نەخۆشیی تریان نییە

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە ڕایگەیاند، نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەری کۆرۆنا توانای وەرگرتنی نەخۆشیی دیکەیان نییە و قاوشەکان پڕبوون.…
Total
0
Share