بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتگیری تەواوی بڕیارە یاسایی و دەستوورییەكانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق كرد.

لە دیدارێكدا كە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی و خالید شوانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق ئامادەبوون، دوایین ئەگەر و پێشهاتە سیاسییەكانی وڵات تاوتوێكران و جەخت لە پاراستنی سەقامگیری و چەسپاندنی یاسا كرایەوە.

هەر لە دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانی تەواوی یەكێتی بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەكان، گەشەپێدانی دامەزراوەكانی دەوڵەت و خزمەتكردنی زیاتر دووپاتكردەوە و رایگەیاند، “پشتگیری تەواوی بڕیارە یاسایی و دەستوورییەكانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەكەین لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و سەروەریی یاسا لە وڵاتدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتاران بەناونیشانی “دژ بە گەمارۆدانی سلێمانی” داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن

ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان “دژ بە گەمارۆدانی سلێمانی” داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و جەختدەکەنەوە لە دانیشتنی…
Total
0
Share