شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: بە ویژدانەوە دەنگ بدەن

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایدەگەیەنێت، پێویستە ئەوانەی لە ماڵەوە دانیشتوون بڕیاربدەن و بە ویژدانەوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق، لە پەیامێکدا پاش دەنگدان رایگەیاند، دەنگدان پرۆسەیەکی دیموکراسییە و چەندان کەس لەپێناو ئەم ئازادی و دیموکراسییەدا ژیانیان بەخشیوە، بۆیە نابێت خەڵکی دوودڵ بن و پێشێلی ئەو مافەیان بکەن.

 وتیشی، دەبێت لایەنەکان بەیەکەوە دابنیشین و گەلەکەمان پێش هەموو بەرژەوەندییەکی دیکە بخەن، چونکە لە کۆتایدا هەر دەبێت بەیەکەوە کۆببینەوە و نابێت گرژییەکان هێندەی دیکە توندبکەینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، داواتان لێدەکەم بە ویژدانەوە بچنە سەر سندوقەکان و دەنگ بدەن، چونکە تەنیا لەم رێگەیەوە دەتوانین نوێنەرانمان هەڵبژێرین.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share