جامی سوپەری ئیتاڵیا گۆڕانکاری بەسەرداهات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا، بڕیاریدا گۆڕانکاریی جەوهەری لە سیستەمی بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی جامی سوپەری ئیتاڵیا-دا بکات.

لە ساڵانی ڕابردوودا جامی سوپەری ئیتاڵیا لە نێوان پاڵەوانی خولی ناوخۆ و جامی ئیتاڵیا ئەنجامدەدرا، بەڵام بەپێی بڕیارێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا سیستەمەکە هاوشێوەی ئیسپانیا گۆڕانکاری تێداکراوە.

بەپێی سیستەمە نوێیەکە، چوار یانە بەشداری لە “سوپەری ئیتاڵیا”دا دەکەن، پێکهاتوون لە یەکەم و دووەمی خولی ناوخۆ و پاڵەوان و دووەمی جامی ئیتاڵیا، تەواوی یارییەکانیش لە وڵاتی شانشینی سعوودیە ئەنجامدەدرێن.

ئەم هەنگاوە هاوشێوەی سیستەمی کارپێکراوی جامی سوپەری ئیسپانیایە، دوای ئەوەی تاقیکردنەوەی ئیسپانییەکان سەرکەوتنی بەدەستهێنا و لە ڕووی وەرزشی و داراییەوە سەرکەوتووبوون.

ئیتاڵییەکان دەیانەوێت شوینپێی ئیسپانییەکان بگرن، ئەوەش لە پێناو بەهێزترکردنی کێبڕکێی وەرزشیی یانەکانی ئیتاڵیا، هەروەها کۆکردنەوەی داهات و هاندەری زیاتر لە وڵاتی سعوودیە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share