ئەردۆغان لەبارەی توندكردنی سزاكانی ئەوروپاوە ئاگاداردەكرێتەوە

ئاڵای یەكێتی ئەوروپا

سەرۆكی ئەنجومەنی ئەوروپا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆكی توركیا بڕیارەكانی ئەوروپای لەبارەی توندكردنی سزاكانی سەر وڵاتەكەی ئاگاداركردەوە و داوایكرد ئەنقەرە ڕوو لە گفتوگۆ بكات.

سەرچاوەیەكی دیپلۆماسی لە یەكێتی ئەوروپا ئەمڕۆ سێشەممە 15ی كانونی یەكەم ئاشكرایكرد، شارل میشێل، سەرۆكی ئەنجومەنی ئەوروپا ئەنجامەكانی كۆبوونەوەی لوتكەی ئەوروپا كە لە 10 و 11ی ئەم مانگە ئەنجامدرا بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا ڕاگەیاندووە و جەختیشیكردوەتەوە لەسەر پێویستی كەمكردنەوەی بارگرژییەكان لە دەریای ناوەڕاست.

سەرچاوەكە وتیشی، میشێل داواشیلێكردووە “گفتوگۆكان لەگەڵ یۆنان دەستپێبكاتەوە و وتوێژەكانیش دەربارەی یەكلاكردنەوەی قوبرس بە چاودێری نەتەوەیەكگرتووەكان ئەنجامبدرێت”.

لوتكەی ئەوروپا بڕیاریدا سزاكانی سەر توركیا توندتر بكاتەوە بەهۆی كارەكانی لە دەریای ناوەڕاست، بەڵام یەكێتییەكە جێبەجێكردنی سزاكانی تا ئایاری داهاتوو دواخست و ئەو وادەیەی بەخشییە توركیا بۆ گۆڕینی هەڵوێستەكانی لە پرسی گەڕان بەدوای سەرچاوەكانی وزە لە دەریاكەدا و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ یۆنان و چالاككردنی ڕێڕەوی پرسی قوبرس.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم داوای جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی لەگەڵ ئێران دەکات

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، پێویستە بە زووترین کات ئەو رێککەوتنی لێکتێگەیشتنە جێبەجێبکرێت کە هەفتەی رابردوو لەگەڵ…
Total
0
Share