محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کەمێک لەمەوبەر گەیشتە هەولێر.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە دیداری سلێمانی لە رێگەی فڕۆکەوە گەیشتە شاری هەولێر.
بڕیارە سبەینێ چوارشەممە دوای کۆتاییهاتنی دیدارەکانی لە شاری هەولێر سودانی بگاتە شاری سلێمانی بەشداری لە دیداری سلێمانیدا بکات.
لەدوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمە یەکەمین سەردانی سودانییە بۆ هەرێمی کوردستان.