كەسێك دەستگیركرا لە مزگەوت دزیكردووە

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبارێك دەستگیركراوە لە كاتی نوێژ و لەناو مزگەوتدا دزیی لە هاوڵاتییان كردووە.

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕی سلێمانی، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەناو مزگەوتەكاندا دزیی لە چەند هاوڵاتییەك كردبوو”.

بەپێی راگەیەندراوەكە، چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركردبوو بەوەی لە كاتی نوێژ و لەناو مزگەوتدا دزییان لێكراوە، دواتر هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردووە و دوای چاودێریكردنێكی چەند رۆژە، توانراوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لە كاتی دزیكردندا لەناو مزگەوتدا دەستگیربكرێت.

راگەیەندراوەكە ئاشكراشیكردووە، تۆمەتبارەكە لە نەتەوەی عەرەبە و ناوی (ع، هـ، ع لەدایكبووی 1972)ـە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە، 10 هەزار دۆلاری دزیوە و دانی ناوە بە تاوانەكانیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. كەسێك دەستگیركرا چەندین ئۆتۆمبێلی‌ ‌به‌بێ ئاگاداریی‌ خاوه‌نه‌كانیان فرۆشتووه‌

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كه‌ نووسینگه‌ی‌ به‌كرێدانی‌ ئۆتۆمبێلی‌ هه‌بووه‌ و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی‌ هاوڵاتییانی‌ به‌بێ ئاگاداریی‌ خاوه‌نه‌كانیان فرۆشتووه‌.…
Total
0
Share