بەهۆی پشووەوە کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بڵاویکردەوە بۆ سبەینێ سێشەممە خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.
کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، “ئاگاداری سەرجەم خاوەن مۆلیدەکانی سنووری شاری سلێمانی دەکەین،سبەینێ سێشەممە پشووی فەرمیەوە کارکردنی مۆلیدەکان لە کاتژمێر 11:00 ی پێشنیوەڕۆ بۆ 1:00 ی شەو دەبێت”.
ئاشکراشیکرد، ” ئەو رۆژانەی دەکەونە پشووە فەرمییەکانەوە بەهەمان بەرنامە مۆلیدە ئەهلییەکان کاردەکەن”.