ئەنجومەنی وەزیران رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی پەسەندکرد

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ رەشنووسی یاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024 و 2025ی پەسەند کرد.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، ئەنجومەنی وەزیران رەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵانی دارایی 2023 و 2024 و 2025 پەسەند کرد.

دوای پەسەندکردنی رەشنووسی پڕۆژە یاساکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت.

دوێنێ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، تەواوبوونی رەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 راگەیاند و باسی لەوە کرد کە ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە بەمەبەستی تاوتوێکردن و پەسەندکردنی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێباز حەملان: دابینکردنی مووچە کاری لەپێشینەی حکومەتی هەرێمە

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران، کاری لەپێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. رێباز حەملان، بریکاری پێشووی…
Total
0
Share